موجتەبا خامنەیی: خوازیاری جەنگ نین

مەودا میدیا-

رابەری باڵای ئێران بەبۆنەی چلەی کوژرانی عەلی خامنەیی، باوکییەوە پەیامێکی ئاڕاستەی وڵاتانی دراوسێ کرد و ئاشکرایکرد دەبینن چ موعجیزەیەکیان خولقاندووە دە کەواتە لایەنە راستەکە هەڵبژێرن و بزانن لەگەڵ کێ دەبن.

موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران رایگەیاند “پێویستە ئامادەبوونی گەلی ئێران لە گۆڕەپانەکەدا وەک 40 رۆژی ڕابردوو بەردەوام بێت، تاران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام دەستبەرداری مافەکانی نابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەیامی بۆ دراوسێکانی باشووری ئێران ئەوەیە کە شاهیدی موعجیزەیەکن، کەواتە بە دروستی ببینن، بە دروستی تێبگەن، لە شوێنی گونجاودا بوەستە و گومان لە بەڵێنە ناڕاستەکانی شەیتانەکان بکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “خۆبەزلزانەکان لەرێگەی کوشتن و ستەمكارییەوە رووخساری ناشیرینی خۆیان نیشانداوە و بەدرێژایی 40 رۆژ منداڵانیان کوشت، کۆماری ئیسلامیش خەریکە دەبێتە زلهێزێک لە کاتێکدا خۆبەزلزانەکان تلۆردەبنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان