مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاویكرده‌وه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانى شه‌وى رابردووى ئه‌مه‌ریكا، ده‌یان بنكه‌و باره‌گاى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به ئامانج گیراون.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى سوپای پاسدارانی ئێران “دوابەدوای داستانی نەتەوەی مەزنی ئێران لە پرسەی بێ وێنە و شکۆمەندی ڕێبەری دوژمن بەزێن و ناوازەی سەردەم و شەهیدی نەتەوەی ئیسلامی، رژێمی شەڕانگێزی ئەمه‌ریکا کە رەهەندەکانی شکستەکەی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەردەکەون، هێرشی کردەوە سەر ئێران”.
باس له‌وه‌شكراوه “جارێکی تر ئەمه‌ریکا خۆی لە شکاندنی رێککەوتنەکە دووبارە کردەوە و سوپای منداڵکوژ و تیرۆریستی ئەمه‌ریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بە ئاشکرا ئاگربه‌ست و تێگەیشتنی ئیسلام ئابادی پێشێل کرد و پە دەستپێکردنی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ژمارەیەک بنکەی کەنار دەریا و وێستگەی مەدەنی لەسەر کەناراوەکانی هۆرمۆزگان”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “له وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ى مووشه‌ك و درۆنه‌وه 85 دامەزراوەی سەربازیی گرنگی ئەمه‌ریکا لە بەندەر سەلمان، هەرێمی پێنجەمی هێزی دەریایی بەحرەین و بنکەی ئاسمانی عەلی سالم لە کوێت تێکشکاند و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ9ی دوژمنمان خستە خوارەوە کە هەوڵی دەستوەردانی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دا”.
ع