سه‌ره‌ڕاى ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن ئێران هۆشداریی دایه‌ ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-

هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشدارییان دا کە هەر هێرشێکی نوێی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ئێران، ئه‌وا به‌ توندتر و وێرانکەرتر و چاوەڕواننەکراوتر وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش لە کاتێکدایه‌ کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە.

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند “دووبارەبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەمه‌ریکا نیشانەی بەهێزی نییە، تاران ئامادەیه‌ بۆ وەڵامدانەوەی هەر چالاکیەکی سەربازی”.

پێشتریش حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانى ئێران رایگەیاند “ترەمپ پێشتر هەڕەشەی دەرکردووە کە ئەنجامی نەداوە، ئێستاش پەنا بۆ هەڕەشەی نوێ دەبات”.

لاى خۆیه‌وه‌ محەممەد باقر الیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەروەها دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی ملکەچی فشارەکان نابێت و ئەوەی پێی دەڵێ هەوڵی ملکەچکردنی وڵاتەکەی قبوڵ ناکات.

ئەم لێدوانانەی ئێران دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتووێژی کرد و بڕیارە گەورەکانی سەبارەت بە داهاتووی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاران تاوتوێ کرد.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان