مه‌ودا میدیا-
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە توندی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمه‌ریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەتدەکەینەوە.
وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ لێدوانه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، نورى مالیكى وه‌ڵامى دایه‌وه و ده‌ڵێت “ده‌ستوه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشى “ده‌ستوه‌ردان بە پێشێلکردنی سەروەری عیراق و پێشێلکردنی سیستەمی دیموکراسی دەزانین لە دوای ساڵی 2003 لە عیراق دامەزرا، هەروەها دەستدرێژییە بۆ سەر بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق”.
مالیكی لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی “گفتوگۆی نێوان وڵاتان تاکە بژاردەی سیاسییە بۆ مامەڵەكردن، پەنابردن بۆ زمانی هەڕەشە و خۆسەپێنی قبوڵ ناکرێت”.
ع