مەودا میدیا-
چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکانی حکومەت و سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن کۆبووەوە و پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند “پێویستە پۆستە بەتاڵەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی و دەسپاکی پڕبکرێنەوە تاوەکو دەستەبەری کارکردنی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت لە ئاستی نێودەوڵەتییدا پەیامی روونی بەغدا سەبارەت بە پاراستنی سەروەریی خاکەکەی، رەتکردنەوەی هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆ و پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە روونبکرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “سەرجەم هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکڕیزیی یەکهەڵوێستی پشتیوانیی تەواو لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکەن”.
ب ح