مه‌ودا میدیا-
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ئێران دواى هێرشه‌كه‌ى ئه‌م به‌یانییه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڕه‌شه له وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران “خەڵکی بە پەرۆشی ئێرانی ئیسلامیی ئیرادە و خۆڕاگریتان لە بەرەکانی شەڕدا بەرەی دوژمنی شکاندووە و ریزەکانی جەنگاوەرانی ئیسلامی بەهێز کردووە و رۆح و ژیانی نوێی پێبەخشیون”.
“شەوی ڕابردوو دوو کەشتی نەوتهەڵگر بە هاندانی فڕۆکە ئەمه‌ریکییەکان بەنیازی ئەوە بوون کە لە رێگای ناپارێزراوی باشووری گەرووی هورمزەوە تێپەڕن، بەڵام دوای ئەوەی ئاگرێکی توند لە یەکێکیان کەوتەوە، هەردوو کەشتییەکە بەخێرایی گەڕانەوە بۆ دواوە”.
باس له‌وه‌شكراوه “گەرووی هورمز خاکی ئێمەیە، دەریاوانەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە تەواوی کۆنترۆڵی دەکەن و کەسێکی نامۆ کە لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە هاتبێت، رێگەی پێ‌نادرێت دەستوەردان بکات. بە یارمەتی خودای مەزن ئەمڕۆ دەستدرێژکار سزا دەدرێت”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە یارمەتیدانی دەستدرێژکار، ئەگەر رەفتارەکانیان راست نەکەنەوە، وەڵامێکی توندیان پێدەدرێتەوە”.
ع