مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران هۆشداریی دا له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بێت‌و شه‌ڕ ده‌ستپێبكاته‌وه، گورزێكى كه‌مه‌رشكێن له بنكه‌و باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكى سوپاى پاسدارانى ئێران هاتووه “لە ئەگەری سەرهەڵدانی هەر خولێکی نوێی شەڕدا، گورزی کەمەرشکێن لە پاشماوەی بەرژەوەندییەکانی دوژمن لە ناوچەکەدا دەوەشێنین”.
باس له‌وه‌شكراوه “هێزەکانمان بەتەواوی ئامادەن بۆ درێژەدان بە شەڕکردن دژی دوژمنان و بەتوندیی وەڵامی هەر هەڕەشە و دووبارەبوونەوەیەکی دەستدرێژییەکان دەدەنەوە”.
ئه‌وه‌شى خراوه‌ته‌ڕوو “هێشتا بوار کراوەیە بۆ بەئامانجگرتنی خاڵە هەستیارەکان و ناوەندەکانی بەرپەرچدانەوەی دوژمن، پێویستە لە ماوەی راگەیاندنی ئاگربەستدا وریایی تەواو بپارێزرێت و بە وردی چاودێریی رەفتارەکانی دوژمن لە پرۆسەی دانوستانەکاندا بکرێت”.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌كاتێكدایه رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى راگه‌یاند.
ع