مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئامانج لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ راگرتنی کاتیی سزاکان و باجی سەر روسیا پێدانی مۆڵەتی 60 رۆژە بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ئەو رێکارانەیە لەسەر ئابووریی جیهان، بڕیارەکە تایبەت نییە بە روسیا.
مارکۆ روبیۆ وەزیری، دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “جەنگی وڵاتەکەی و ئێران و هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر سعودیە، کاریگەرییان لەسەر نرخی وزەی جیهانی هەیە، بەمشێوە کاریگەرییان لەسەر ئابووریی جیهان دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو گازوایلەی روسیا دەیفرۆشێت، بە هەر شێوەیەک بێت دەگاتە بازاڕی جیهانی و ئەو بڕەی دەگاتە ئەمەریکا گرنگە بۆ بۆ کەرتی گواستنەوەی وشکانی، کشتوکاڵ و بیناسازیی وڵاتەکەیان”.
ب ح