مەودا میدیا-
دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد و جەختیان لە یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییان کردەوە.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند “ئامادەن بەشداریی لە هەر کۆبوونەوەیەک بکەن کە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و هەرێمی کوردستان بێت، ئامانجیانە لە چوارچێوەی دەستوودا،کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپاسی نەوەی نوێ دەکەن کە هاوڕان لەگەڵ یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەیانەوێت هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر بودجە و مووچە و مافە دەستوورییەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن”.
لای خۆیەوە هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند “دووپاتیدەکەنەوە بر راشکاوانە ناینە بەرگریکار لە بیرەنەتەکان کە بوەتە نەهامەتی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، مووچە و بژێوی خەڵکی خستووەتەمەترسییەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی رککەوتنێکە بۆ چاککردنی گوزەرانی خەڵک، بۆ گێرانەوەی باڵانس، بۆیە سەردانەکەی پارتی بۆ سلێمانی بە لایانەوە گرنگ نییە و ئەو سەردانە لەپێناو بەرژەوەندیی و پاراستنی سەرچاوەی داهاتەکانیانە کە لەئێستادا کەوتووەتەمەترسییەوە”.
ب ح