یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2026/11/28، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە سلێمانی و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

یەکێتی و پارتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و پێشهاتە نوێیەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد و جەختیان لە یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرانبەر بە پرسە هەنووکەییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەکان کردەوە.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەکارهێنانی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەو و بڕیاریاندا بە یەک هەڵوێست بەشداری لە کۆبوونەوەی 1ی کانوونی یەکەمی 2026ی بەغدا بکەن.

یەکێتی و پارتی پێداگرییان لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەییی عیراق کردەوە و هەروەها بەڵێنیاندا بەشێوەیەکی هاوبەش بەرگریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان