سەباح نوعمان: چاوپۆشی لە گەندەڵکاران ناکرێت

مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق سەبارەت بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتیی نەوت ئاشکرایکرد هیچ کەسێک ناپارێزرێت، ئەگەر لەو دۆسییەیەدا تێوەگلابێت.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند “چارەسەرکردنی دۆسییەی قاچاخچێتیی بەرهەمە نەوتییەکان بە وشککردنی سەرچاوەکان و داخستنی رێڕەوەکان دەستپێدەکات و هیچ گەندەڵێکیش پارێزبەندی نابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” یەکخستنی سیستەمی وردبینیی ئەلیکترۆنی و زیادکردنی چاودێریی مەیدانی لە بازگەکانی دەرەوە و دەروازەکان، یارمەتیدەر دەبن بۆ جیاکردنەوەی هاتوچۆی تانکەرە بازرگانییە یاساییەکان لە هەوڵەکانی قاچاخچێتی لە دەروازەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “رێکخستنی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لەنێوان پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەماهەنگیی دامەزراوەیی هەیە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ یەکخستنی پێوەرەکانی چاودێری و گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگری سەبارەت بە رێڕەوەکانی گواستنەوە و مۆڵەتە فەرمییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان