مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد پێش دانووستانەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە تاران نیازپاکی و ئیرادەی پێویستیان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەزموونەکانی دوو شەڕی پێشوو متمانەیان بە لایەنی بەرانبەر نییە.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “168دەستپێشخەرییان خستووەتەڕوو بەڵام لایەنی بەرانبەر لە کۆتاییدا نەیتوانی متمانەی شاندی ئێران لەم خولەی دانووستانەکاندا بەدەستبهێنێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دیپلۆماسییەت، شانبەشانی خەباتی سەربازیی بۆ گەیشتن بە مافەکانی گەلی ئێران دەزانن و بۆ ساتێکیش لە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی دەستکەوتەکانی 40 رۆژەی بەرگریی نەتەوەیی ئێران ناوەستن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران یەک جەستەیە کە 90 ملیۆن کەسی تێدایە سوپاس بۆ هەموو نەتەوەی قارەمانی ئێران کە بە پەیڕەوکردنی ئامۆژگارییەکانی رێبەری شۆڕشی ئیسلامییو بە ئامادەبوون لە شەقامەکان، پشتیوانی رۆڵەکانیان کرد، هەروەها هەوڵەکانی وڵاتی دۆست و برای پاکستان بۆ ئاسانکاریی ئەم دانووستانانە بەرز دەنرخێنن”.
ب ح