مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ به لاى هه‌نگه‌وانانه‌وه ساڵه هه‌نگوین بووه، هه‌نگه‌وانان له ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نگوین زۆر باشبووه و هه‌قى ساڵى رابردووى بۆ كردووینه‌ته‌وه.
ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان، له مانگى تهمووز له ناوچه گهرهمهكان، هه‌نگه‌وانان هه‌نگه‌كانیان ده‌بڕن و به‌رهه‌مى هه‌نگوینى ئه‌و ساڵه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه، له ناوچه سارده‌كانیش له ناوه‌ڕاستى مانگى هه‌شت بۆ مانگى نۆ به‌رهه‌مى هه‌نگوین كۆده‌كرێته‌وه.
ئه‌نوه‌ر ئه‌مین، هه‌نگه‌وان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ چونكه ساڵێكى فێنك و زستانهكهشى باراناویی بوو، بۆ هه‌نگ زۆر باشبوو، به‌لاى هه‌نگه‌وانانه‌وه به ساڵى هه‌نگوین دانراوه، چونكه هه‌ر ساڵێك ئاوابێت، گوڵ زیاتر و شیله بۆ كۆكردنه‌وه زۆر ده‌بێت”.
وتیشى “هه‌نگه‌وانان له ناوچه گه‌رمه‌كان له مانگى ته‌مووزه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌و ساڵه‌یان و هه‌نگه‌كانیان ده‌بڕن، ئه‌مساڵ سندوقى هه‌نگ هه‌بووه 20 كیلۆ هه‌نگوینى كردووه و زیاتریش”.
ئارێز جه‌عفه‌ر، ههنگهوانێكى تره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له ناوچه‌ى شارباژێر و هه‌ورامان و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه، به‌رهه‌مى هه‌نگوین زۆر باشبووه، ئێمه وه‌ك هه‌نگه‌وانان په‌یوه‌ندییمان هه‌یه و هه‌نگ ئه‌مساڵ شیله‌ى باشى هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌م زۆر بووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له سنورى پێنجوێن ئێستا كاتى كۆكردنه‌وه‌ى شیله‌یه له لایه‌ن هه‌نگ، چونكه ئه‌وێ ناوچه‌یه‌كى فێنكه و هه‌نگ له‌كاتى گه‌رما ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى شیله ده‌كات”.
به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌كان، پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 700 تۆن هه‌نگوین بهرههمهێنرێت و به‌شێكیشى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كرێت.
ع