نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، دواى له‌ ماوه‌ى رابردوو كه‌مێك دابه‌زینى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراق به‌رزبووه‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ش ته‌نها بۆ ناروونى بازاڕ و دۆخى سیاسیی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.

وتیشى “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زارو 800 دینار به‌رزبووه‌وه‌، له‌كاتێكدا دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كه‌ى بۆ خانه‌ى 152 هه‌زار دینار دابه‌زى”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به‌ بانك و كۆمپانیاكان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان