مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى دارایی عیراق بڕیاریداوه، مانگانه له‌دواى ناردنى لیستى مووچه و میزان موراجه‌عه، ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش ره‌وانه بكات.
ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو كێشه‌ى بۆ مووچه دروستده‌كرد، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناردنى داهاتى ناوخۆى به بیانوى كه‌مى داهات دره‌نگتر ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرد، ئه‌مه‌ش فه‌رمانبه‌رانى نیگه‌ران كردبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى “به‌پێى دوایین بڕیارى فالح سارى، وه‌زیرى دارایی عیراق، چیتر مانگانه چاوه‌ڕێى ئه‌وه ناكه‌ن هه‌رێم داهاتى ناوخۆ ره‌وانه بكات، 120 ملیار ده‌نێرێت یان كه‌متر، به‌ڵكو ئه‌و بڕه پاره‌ى كه هه‌رێم ره‌وانه‌ى ده‌كات، وه‌ریده‌گرن و چه‌ندى كه‌متر بوو له 120 ملیاره‌كه، له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ده‌بڕن و ده‌ستبه‌جێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرن”.
ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق به رێژه‌یه‌كى زۆر چاره‌سه‌رى كێشه‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌رێم گرفت دروست نه‌كات و به بیانوى نه‌بوونى پاره، دابه‌شكردن دوانه‌خات.
ع