مەودا میدیا-
سەرۆکی شارەوانی کەلار دوای وردبینیکردن و پەسەندکردنی نەخشەی زەوییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیانەوە و گەڕانەوەی ناوی سوودمەندبووان زەوییان بۆ دابین دەکەن.
سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند “قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە نیشتەجێی ناحیە و گوندەکانی گەرمیانن و هاوشێوەی فەرمانبەرانی ناوشاری کەلار زەوییان پێدەدرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە(پێنج هەزار پارچە زەوییان) دابەشکردووە کە موڵکی جووتیاران بوون و تاوەکو ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە و چاوەڕی دەکەن لەلایەن کشتوکاڵی گەرمیان و لیژنەی (222)وەوە لیستی قەرەبووەکانیان بۆ بنێرن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەرکاتێک لیستی قەرەبووەکانیان پێ بگات راستەخۆ دەست بە دابەشکردنی قۆناغی دووەمی زەوی دەکەن بۆ ئەو چین و توێژانە کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە لەسنووری شارەوانییەکەیان”.
ب ح