پاسپۆرتى سلێمانى له‌سه‌ر نرخى پاسپۆرت هاته‌ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى تێچووى پاسپۆرت ده‌دات و ده‌ڵێت، نرخه‌كه‌ كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی یەوە، لەسەر نرخی تێچووی پاسپۆرت :-

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە کەمکردنەی تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت دەکەن و دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆی عێراق هیچ بڕیارێکی لەو جۆرەی نەداوە.
سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە کەمکردنەوەی ڕسووماتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت دەکەن، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.
ئاماژەی بەوە کرد کە نرخەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و هیچ بڕیارێکی نوێ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونی کردەوە کە ڕسووماتی پاسپۆرت ماوەی 3 ساڵە کراوەتە 91 هەزار دینار. ئەم نرخە پەیوەندی بە گرێبەستێکی 10 ساڵەی نێوان حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە هەیە.
سالار عەبدوڵا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر حکومەت بیەوێت نرخەکە کەم بکاتەوە، دەبێت بۆ 7 ساڵی داهاتوو قەرەبوویەکی دارایی زۆری ئەو کۆمپانیایە بکاتەوە، ئەمەش وادەکات کەمکردنەوەی نرخەکە لە ئێستادا کارێکی قورس بێت.
سەبارەت بە سەرچاوەی هەواڵەکە، عەمید سالار عەبدوڵا ئاشکرای کرد کە ئەوەی بڵاوکراوەتەوە تەنیا پێشنیازی پەرلەمانتارێک بووە بۆ حکومەت، نەک پڕۆژە یاسا یان بڕیاری حکومی.
جەختی لەوەش کردەوە کە بە ئەگەرێکی زۆر نرخەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، چونکە حکومەتی فیدراڵ هیچ ئامادەکارییەکی بۆ گرتنە ئەستۆی تێچووی قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیاکە نەکردووە.
پێشتر پەرلەمانتارێکی عیراق ڕایگەیاندبوو، تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت 10 هەزار دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت و هەوڵ دەدات بڕی ئەو پارەیە کەم بکرێتەوە کە لە بەرامبەر دەرکردنی پاسپۆرتدا لە هاووڵاتییان وەردەگرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان