مهودا میدیا-
راوێژكارى رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگهیاند، ئێران خۆى ئامادهكردووه بۆ ههر دۆحێك.
عەلی شەمخانی، راوێژکاری سیاسیی رێبەری باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران به کەناڵی ئەلمەیادینى راگهیاندووه “شەڕ بەس بە ئاڵوگۆڕی ئاگر و دەنگی تۆپخانە سنووردار نابێتەوە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاش لە دۆخی شەڕدایە و ئامادەی هەر جۆرە سیناریۆیەکە”.
وتیشى “ئامادەیی لە چەمکی سەربازیدا بە واتای قبووڵی شەڕە، نەک بردنی وڵات بەرەو شەڕ، رێبەرى ئێران لەسەر ئەو راستیە جەختیان کردووە کە ئەوان بەدوای قووت دانی ئێرانن، بەڵام ئەوە بە هەبوونی کۆماری ئیسلامیەوە مومکین نییە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەوان هەرگیز ناتوانن ئێران بخۆن، چونکوو ئەزموونی لە رابردووی وەرگرتووە و لە دەیەکانی رابردوودا هەوڵی جۆراوجۆریان داوە، بەڵام نەگەییشتوونەتە ئامانجەکانیان”.
ع