مەودا میدیا-
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد رێگە نادەن سەرپێچییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر سەرچاوە فیدراڵییەکان بەردەوام بێت و یاسای بودجەی داهاتوو وادەی لێپرسینەوەو لە هەرێم.
عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا سەرپێچی گەورەی بەرانبەر سەرچاوە فیدراڵییەکان کردووە، بەتابیبەت لە هەناردەکردنی نەوت بەبێ رەزامەندی حکومەتی ناوەندیی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێگە نادەن سەرپێچییەکان بە ئاسانی تێپەڕێت و پەرلەمان چاودێری ئەم دۆسییە دەکات و هەڵوێستێکی تووند لە بودجەی داهاتووی تایبەت بە هەرێم وەردەگرێت، بە جۆرێک کە گەرەنتی گەڕانەوەی تەواوی مافی عیراقییەکان بکات و سنوورێکی کۆتایی بۆ هەر جۆرە سەرپێچییەک لە پابەندبوونە دەستوورییەکان دابنێت”.
ب ح