مهودا میدیا-
میدیا جیهانییهكان بڵاویانكردهوه، گەشتی ژمارە FZ1073 ی کۆمپانیای فلای دوبەی لە دوبەیەوە بۆ تەلئەبیب باری لەناکاوی راگەیاند.
بهپێى ئهو ههواڵانه، فڕۆکەکە کۆدی 7700ی نێودەوڵەتیی ناردووە و ئاراستەکەی بەسەر ئاسمانی سعودیەدا گۆڕیوە، زیاتر لە 150 سەرنشینی ئیسرائیلی لەناو فڕۆکە جۆری بۆینگ 737 ماکس 8 دابوون.
باس لهوهشكراوه “هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دەستبەجێ فڕۆکەی جەنگی رەوانە کردووە بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە، بەهۆی گومانی دەستوەردانی نایاسایی، ناتانیاهۆ و وەزیری بەرگریی کۆبوونەوەی بەپەلەیان ئەنجامداوە”.
هەندێک راپۆرت باس لە دەرکەوتنی کۆدی 7500 دەکەن کە تایبەتە بە رفاندنی فڕۆکە.
ع