بڵاوکردنەوەی دیمەنی کەوتن و ئاڕاستەکردنی درۆن قەدەغەیە

مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان و دەزگاکانی راگەیاندن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کەوتن یان ئاڕاستەکردنی درۆن لە پەیج و هەژماری کەسی قەدەغەیە و سەرپێچیکار رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە میدیاکاران بە بەرپرسیاریێتییەوە مامەڵە بکەن و شوێنی رووداوەکان ئاشکرا نەکەن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “نزیکبوونەوە لەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، یان وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانیان، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دەزگاکانی راگەیاندن دەبێت بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە، مامەڵە بکەن و شوێنی ڕووداوەکان ئاشکرا نەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان