موقاوه‌مه‌ی عیراقی هەڕەشەی تووند لە فەڕەنسا دەکات

مەودا میدیا-

گرووپی ئه‌سحاب ئەلكه‌هف، كه‌ گرووپێكی سه‌ر به‌ به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عیراقییه‌ ئاشکرایکرد دوای بەشداریکردنی فەڕەنسییەکان لە هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل تەواوی بەژەوەندییەکانی پاریس دەکەنەئامانج.

گرووپی ئه‌سحاب ئەلكه‌هف رایگەیاند ” داوا لە هێزە ئەمنییەکانی عیراق دەکەن 500 مەتر لە بنکەی سەربازیی (کەی وەن) دووربکەونەوە، کە هێزەکانی فەڕەنسای تێدا جێگیرکراوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بەرپرسیارێتیی خۆی لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە سووتەمەنییە هەڵگرەکەی ئەمەریکا لە عیراق راگەیاند.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان