ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە لە ناوەوە سەرچاوە بگرێت نەك لە دەرەوە

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە، لە میانی بەشداریكردنی لە “كۆڕبەندی دیالۆگی جیهانی” بە شێوەی ئۆنلاین، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ناتوانرێت ئاسایشی بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەرەوەی ناوچەكە بسەپێندرێت، بەڵكو ئاسایشی ناوچەكە دەبێت لە ناوەوە سەرچاوە بگرێت”.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی” ئاسایشی بەردەوام لە رێگەی گفتوگۆ و دروستكردنی متمانە و هاوكاری و رێزگرتنی یەكتر لە نێوان گەلانی ناوچەكەدا بەدەست دێت نەك لە رێگەی ئامادەبوونی سەربازیی زلهێزە بیانییەكانەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” كردەوە سەربازییەكانی دژ بە وڵاتەكەی پلانگێڕییەكی فراوانی دەستدرێژیكارانەی ئەمەریكا و ئیسرائیلە كە هیچ سزایەكی لەسەر وەرناگرن بە تایبەتیش هەڵمەتی تیرۆركردنی ئامانجدار لە دژی بەرپرسان، هەڕەشەكردن لە بەرپرسان و كەسایەتییە سیاسییەكان، پێشێلكردنی سەروەری دەوڵەت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان