مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە بەبڕیاری عەلی زەیدی، ئەنجومەنی باڵای سەروەریی بۆ دەستپاکی و چاودێری و گەڕاندنەوەی سامانی گشتیی و چاودێریکردنی وەزارەتەکان و پارێزگاکان و رێگریکردن لە بەهەدەردانی پارە پێکدەهێنرێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی و ئەندامێتی سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەبێت، ئەرکی سەرەکییان چاودێریکردنی بەردەوامی وەزارەتەکان، لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و پارێزگاکان دەبێت لە پرسە چارەنووسسازەکاندا، بۆ رێگریکردن لە بەهەدەردان و گەڕاندنەوەی پارەی دەوڵەت، لەگەڵ رەوانەکردنی دەرەنجامی کارەکانیان بۆ دادگا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەلی زەیدی بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنهیهكی ناوهندی لهنێوان دیوانی چاودێری دارایی و دهستهی دهستپاكی و وهزارهتی دارایی، كه ئهركی دانانی میكانیزمی وردبینی و لێكۆڵینهوه بێت له گرێبهسته حكومییهكان بهر له واژۆكردنیان، ئهمه بۆ دڵنیابوون لهوهی هاوتای تهرخانكراوهكانن”.
ئەوەشی خستەڕوو “سەرۆک وەزیران جەختی لە پێویستی دڵنیابوونەوە لە سوودمەندی ئابووریی پڕۆژەکان کردووەتەوە لەگەڵ پێکهێنانی لیژنەی لاوەکیی تایبەتمەند بۆ وردبینی لە گرێبەستە حکومییەکان بۆ دڵنیابوون لە گونجانیان لەگەڵ یاسا و رێنماییەکان”.
ب ح