مه‌ودا میدیا-
نووسه‌رێكى كورد له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه بۆ دیمه‌شف و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى كاتی سوریا ده‌ڵێت، گه‌شبین نیم و شه‌ڕ رووده‌داته‌وه.
خه‌ڵه‌ف غه‌فور، نووسه‌ر له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه بۆ دیمه‌شق نووسیویه‌تى “ئەمڕۆ شاندێکی ئەنەکەسە، چوونەته لاى ئەحمەد شەرع و پێشوازیی لێکردن، هەروەها هێزی ئەمنیی سوریا بە بەرزکردنەوەی نیشانەی سەرکەوتنەوە چوونە ناو قامیشلو”.
ده‌شڵێت “ئەو دوو رووداوە دەرخەری دابەشبوونی کوردن لە رۆژئاوا، سەیری دیمەنەکانی چوونەناوەوەی هێزەکانی شەرع و پێشوازیی نابەدڵانەی هەسەدە بکەی، لەوە تێدەگەی زۆرنابات لەنێوانیان شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روودەدات”.
باسى له‌وه‌شكردووه “لەم قۆناغەدا شەرع سەرکەوتووە، من هیچ گەشبین نیم”.