مەودا میدیا-
ئەمڕۆ فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێ بڵاویکردەوە و ئاشکرایکرد پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی عەلی زەیدی ناوی بەشێک لە کاندیدی لایەنە کوردیی و عیراقییەکانی لە کابینەی حکومەتی نوێی عیراق بڵاوکردووەتەوە کە پیکهاتوون لە:
یەکەم: پشکی یەکێتی و نەوەی نوێ / خالید شوانی، وەزیری داد و سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عیراق.
دووەم: پشکی پارتی / فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و فارس بريفكانى، جێگری سەرۆک وەزیران، ێباز حەملان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عیراق.
سێیەم: پشکی رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم /فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق
چوارەم: پشکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی / باسم خزەیەر، وەزیری نەوت
ب ح