بەهمەن عەبدوڵڵا: ناتوانین کۆڵان بە کۆڵان بەدوای ماتۆڕسکیلەوە بین

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد سەرجەم ماتۆڕسکیلەکان بەشێوەی نایاسایی هێندراونەتەوە خاکی هەرێمی کوردستانەوە، هیچیان هیچ مەرجێکی سەلامەتییان تێدا نییە.

بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “هەموو ماتۆڕسکیلەکان بەشێوازی پارچە لە رێگەی خاڵە سنوورییەکانەوە، کەسانێک بۆ دەستکەوتنی بڕە پارەیەک، دەیانهێننە خاکی هەرێمی کوردستانەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناتوانن ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان بگەڕێن بۆ ماتۆڕسکیلی نایاسایی، بەڵام ئەوەی لەبەرچاویان بێت، رۆژانە لە شەقامە سەرەکییەکان مەفرەزە دادەنێن، هەروەها هەر هاوڵاتییەک سکاڵا لەسەر ماتۆڕسکیلێک تۆماربکات، ئەوا دەستی بەسەردا دەگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان