قەدەغەی هاتوچۆ لە حەسەکە و قامشلۆ راگەیەندرا

مەودا میدیا-

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشکرایکرد بۆ پاراستی ئاسایشی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاتنەناوەوەی ئاسایشی سوریا قەدەغەی هاتوچۆ لە حەسەکە و قامیشلۆ دەسەپێندرێت.

هەسەدە رایگەیاند ” قەدەغەی هاتوچۆ لە حەسەکە ئه‌مڕۆ دوشەممە لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو 6:00ی ئێوارە بەکاتی ناوخۆ دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و رۆژی سێشەممەش هەمان رێوشوێن لە قامیشلۆ دەسەپێندرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی دانیشتووان و ئاسانکارییە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق”.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو (مەروان عەلی) نوێنەری ئاسایشی ناوخۆی سوریا کە وەک بەرپرسی ئاسایشی حەسەکە دەستینشانکراوەو سەردانی بارەگای هێزە ئەمنییەکانی کورد (ئاسایش)ی لە قامیشلۆ کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایش کۆبووەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان