مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2026/4/13، سەرۆک کۆماری عیراق بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی و لەلایەن شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی پێشوازیی لێکرا.
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی چەپکە گوڵی رێز و وەفای لەسەر مەزاری مام جەلال دانا و لە دەفتەری یاداشتەکاندا نووسی”باوک و مامۆستام، داواکارم رۆحی تۆ هەمیشە لەگەڵمدابێت تاوەکو بتوانم ئەو کارانە ئەنجام بدەم کە تۆ بۆ بەڕێوەبردنی عیراق دەتکرد”.
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند “ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، دەبێت عیراق بپارێزین لەوەی روودەدات، چونكە ئەو جەنگەی هەیە جەنگی عیراق نییە، بۆیە هەموو لایەنەكان كۆكین لەسەر ئەوەی عیراق بپارێزین و تووشی ئەم شەڕە نەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەنگاوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەکانی پەرلەمان و سەرۆک كۆمار نراون، دەبێت چوارچێوەی هەماهەنگی وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بەمنزیکانەكاندیدی خۆیان بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق پێشکەش بکەن”.
ب ح