مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی عیراق داواى له هه‌رێم كردووه مانگانه لیستى مووچه و 120 ملیاره‌كه تا 20ى مانگ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى دواى 25ى مانگ، پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت.
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌ك كۆتایی هات، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستى مووچه‌ى مانگى دوو، له‌گه‌ڵ 120 ملیاره‌كه ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، دواى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق، له 25ى بۆ 27ى مانگ، پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا “وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم تا ئێستا ئاماده‌كاریی نه‌كردووه بۆ ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران و داهاتى ناوخۆش كه 120 ملیاره‌كه و دابه‌شكراوه به‌سه‌ر سێ پارێزگاكه كۆنه‌كراوه‌ته‌وه”.
ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم تا 20ى مانگ لیستى مووچه و 120 ملیاره‌كه بۆ به‌غدا بنێرێت، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق پێش كۆتایی مانگى دوو پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
ع