مه‌ودا میدیا-
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى بابه‌تى پێدانى ده‌رمانێكى مه‌ترسیدار به مریشكى ناو كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كه مرۆڤ تووشى شێرپه‌نجه ده‌كات، خاوه‌ن كێڵگه‌كان دڵنیایی ده‌ده‌ن.
به‌ڵێن باپیر، خاوه‌نى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌ریی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “وەک خاوەن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كانى سنوری کۆیەو دەوروبەری دڵنیایی دەدەین لە کوالێتی و پاک و خاوێنی مریشکەکانمان”.
وتیشى ” ئێمەش کەس و کارمان براو خوشکمان بەشێکن لەو گۆمەڵگایە ئێمە پێش ئەوەی مریشکەکانمان بخەینە بازار ئەیدەین بە ماڵ و منداڵ و کەس و کارمان، ئه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌رمانه‌یان بۆ مریشك به‌كارهێناوه له په‌نجه‌ى ده‌ست تێپه‌ڕناكات، له نه‌زانین بووه و ناوى ده‌رمانه‌كه گۆڕدراوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێمە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هیچ گومانیان لە سەر كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان نەبێت، باشترین و پاکترین گۆشت گۆشتی سپیە”.
ع