مهودا میدیا-
شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گەیشتنە دیمەشقی پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سوریا کۆدەبنەوە.
خاڵە سەرەکییەکانی ئەم دانوستانە:
بەردەوامی گفتوگۆکان: دانوستانەکان هێشتا بەردەوامن و ئاراستەیەک هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
جێبەجێکردنی رێککەوتنی 18ی کانوونی دووەم، پێشبینیی دەکرێت رێککەوتنەکە ببێتە هۆی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی پێشوو لە چوارچێوەی خشتەیەکی کاتی کورتدا.
میکانیزمی یەکگرتن: هەردوولا تاوتوێی چۆنیەتی یەکگرتنەوەی دامەزراوەکان دەکەن.
دۆسیەی ئەمنی: بەپێی رێککەوتنەکە، هێزەکانی ئاسایش (ئاسایشی ناوخۆ) وەک بەرپرسی پاراستنی ئاسایشی ناوچە کوردییەکان دەمێننەوە.
پاراستنی پێکهاتەی هەسەدە: هەسەدە هەوڵدەدات هێزەکانی وەک یەکەیەکی یەکگرتوو بپارێزێت، ئەمەش بەهۆی نەبوونی متمانەی تەواو بە دەسەڵاتدارانی دیمەشق.
ع