لێکۆڵینەوە لە بوونی بنکەی ئیسرائیل دەکرێت

مەودا میدیا-

دوای بڵاوبوونەوەی دامەززراندنی بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمەریکا لەناو خاکی عیراق بۆ چاودێری جموجوڵی گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران و چالاکییە سەربازییەکانی ئێران، پەرلەمانی عیراق هاتەدەنگ.

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “میوانداریی چەند سەرکردەیەکی باڵای سەربازیی دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانەی باس لە بوونی بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی دەکەن لەسەر خاکی عیراق بەتایبەت لە ناوچە بیابانەکانی نێوان ئەنبار و کەربەلا”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە “کە ئیسڕائیل بنکەیەکی سەربازیی لە بیابانەکانی نێوان ئەنبار و کەربەلا دروستکردووە بەمەبەستی بەکارهێنانی لە جەنگەکەیدا لە دژی ئێران”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان