هەفتەی داهاتوو گواستنەوە لە بریكارێكەوە بۆ یەكێكی تر كار دەكرێت

مەودا میدیا-
بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە پسولەی ئەلیكترۆنی فۆرمی خۆراك چەند خزمەتگوزارییەكی نوێی تێدا كارا بكرێت كە كارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەكات.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند” ئەو خزمەتگوزارییانەی كە بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە لە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراك كارا بكرێن بریتین لە، تۆماركردنی ناوی منداڵ، گواستنەوەی پسولە لە بریكارێكەوە بۆ یەكێكی تر یان لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر لەگەڵ تۆماركردنی ئەو كەسانەی كە تازە هاوسەرگیریان كردووە و پێشتر پسوولەی خۆراكیان نەبووە”.

وتیشی” هەموو خزمەتگوزارییەكان كراوەتە پارە و بڕی شەش هەزار دیناریش بۆ هەر مامەڵەیەك وەردەگیرێت، واتا ئەگەر كەسێك بیەوێت ناوی منداڵێك زیاد بكات و بریكارەكەشی بگۆڕێت ئەوا دەبێت بڕی 12 هەزار دینار بات، پارەكەش لە رێگەی ڤیزا كارتەوە و بە ئەلیكترۆنی دەبێتو بەشێوەی كاش وەرناگیرێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان