مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا “سێنتكۆم” سه‌ردانى گه‌رووى هورمزى كردووه و به فڕۆكه چاودێریی كردووه و سوڕاوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمانده‌ییه‌كه هاتووه “فه‌رمانده‌ى سێنتكۆم سه‌ردانى گه‌رووى هورمزى كردووه، بۆ دڵنیابوون له تێپه‌ڕبوونى كه‌شتییه‌كان و گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى”.
باس لهوهشكراوه “رێڕه‌وه ئاوییه گرنگه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه، ئێران تواناى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى نییه به گه‌رووه‌كه‌دا، له ئێستاشدا گه‌رووه‌كه له مینه‌كان پاككراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به بێ ترس كه‌شتییه‌كان هاتوچۆ بكه‌ن”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، باراك ئۆباى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا وتى “دواى حه‌وت مانگ له شه‌ڕ، گه‌رووى هورمز له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێراندایه و ئه‌مه‌ریكا ته‌نها كۆگاى چه‌كى له ده‌ستدا له‌و شه‌ڕه‌دا”.
ع