لەمڕۆوە گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێك كە سایلۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە” لەمڕۆوە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوری گەرمیان دەستیپێكردووە”.

لە راگەیەنراوەكەیدا سایلۆی گەرمیان لینكێكی بڵاوكردووەتەوەو ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە” پێویستە جوتیاران پێش ئەوەی سەردانیان بكەن لە رێگەی ئەو لینكەوە ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و كارەكان بە باشی بەڕێوەبچێت”.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا سایلۆی گەرمیان كۆمەڵێك مەرج و رێنمایی لە نۆ خاڵدا بۆ جوتیاران بڵاوكردووەتەوە دەڵێت” پێویستە هەموو جوتیاران ئەو خاڵانە جێبەجێ بكەن بۆئەوەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم بەبێ‌ هیچ كێشە و كەموكورتییەك بەڕێوەبچێت”.

باسی لەوەشكردووە” ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە گەنم دەهێنن پێویستە پێش ئەوە هەموو زانیارییەكانیان تۆمار بكەن بەپێی ئەو ێنماییانەی كە دایانناوە، بەپێچەوانەوە گەنمەكانیان لێوەناگیرێت و هیچ مامەڵەیەكیشیان بۆ ناكرێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان