گەڕانەوەی حاجیان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە

مەودا میدیا-

پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لەسعودیەوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان بە رێگەی وشکانی بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند “ئەمرۆ یەکەم کاروانی حاجیان گەڕانەوە کوردستان و سبەینێ رۆژی هەینی هەزار و 29 حاجی تر دەگەڕێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بە پێی خشتەی دانراو گەڕانەوەی حاجیان بەردەوامە و تا ئێستا هیچ گۆرانکارییەک لە خشتەکەدا نەکراوە و تاوەکو رۆژی 2026/6/10، سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە کوردستان”.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی “رایگەیاند “سبەینێ یەکەم کاروانی حاجیان کە ژمارەیان (294) حاجییە لە رێگەی فڕۆکەخانەکەیانەوە دەگەڕێنەوە سلێمانی کە یەکەم کاروانی حاجیانە بە رێگای ئاسمانیی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان