مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى رابردوو، ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكى پشده‌ر له ئیداره‌ى راپه‌ڕین ویستویانه بچنه ئه‌وروپا، له رێگه‌ى قاچاخچییه‌كه‌وه پاره‌یان داوه، به‌ڵام پاره‌كه‌یان خوراوه و دواتریش له لیبیا ده‌ستگیركراون.
شه‌وى رابردوو، ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجانه له پشده‌ر ناڕه‌زایه‌یتییان ده‌ربڕى و كۆبوونه‌وه، داوایانكرد هه‌رچى زووه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكرێن كه فێڵیان كردووه له خه‌ڵكى سنوره‌كه.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه به مه‌ودا میدیا دراون “ئه‌و كه‌سى فێڵى له‌و گه‌نجانه‌ى سنوره‌كه كه كردووه كه ژماره‌یان زیاتر له 100 گه‌نج ده‌بن، ناوى “ح،خ”ه، پاره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ى بردووه به‌ناوى بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات”.
هه‌روه‌ها “هه‌ر گه‌نجێكى ئه‌و سنوره‌كه له‌نێوان 8 هه‌زار دۆلار بۆ 11 هه‌زار دۆلارى داوه، به‌وه‌ش به نزیكه‌ى سه‌رو یه‌ك ملیۆن دۆلارى خه‌ڵكى سنوره‌كه‌ى بردووه، ناوبراو خۆشى ده‌ستگیركراوه له وڵاتى فه‌ره‌نسا”.
ع