گەرما لە هەرێمی كوردستان بە تەواوی كۆتایی هات

مەودامیدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، گەرما لە هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتووە و ئەمڕۆش پلەی گەرما بە نزیكەیی شەش بۆ هەشت پلە دادەبەزێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ سێشەممە، قۆناغی یەكەمی بەرچاوی دابەزینی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات”.

وتیشی”پێشبینی دەكەن لە چەند رۆژی داهاتوودا یەكەم باران لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ببارێت، بەڵام بۆ ئەمڕۆ تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانبارین هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو بە نزیكەیی شەش بۆ هەشت پلە نزم دەبێتەوە و دەبێتە رۆژی كۆتاییهاتنی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان