مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هێرشێكى زه‌مینیی كه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و به خراپترین شێوه وه‌ڵامى دوژمنانمان ده‌ده‌ینه‌وه.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراویکدا له باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشى زه‌مینیی وتى “پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانمانە بۆ توندترین وەڵامدانەوەی دوژمن، لە بەرامبەر هەر کارێکی کە بەرانبەر وڵاتەکەمان ئەنجام بدرێت”.
باسى له‌وه‌شكردووه “خه‌ڵكى ئێران ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى به‌رگریی له خاك و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، وانه‌یه‌كى خراپ به دوژمن ده‌ده‌ین و ده‌خوازین بێن”.
رۆژى رابردوو، مۆسكۆ ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، ئاگربه‌ستى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل خۆیان رێكبخه‌نه‌وه بۆ هێرشى زه‌مینیی بۆسه‌ر ئێران.
ع