عومەر گوڵپی: دوخستنی مووچە 11 ساڵە بەردەوامە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم بۆ مانگی (11و 12)ی ساڵی رابردوو، یەک دیناری داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا نەناردووە، تاوەکو ئێستاش (120ملیار) دینارەکەیان بۆ مانگی (یەک)ی ئەمساڵ نەناردووە، دەشڵێن خەتای ئەوان نییە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “خەڵک سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، یەک کەس لە حکومەتی ماوە بەسەرچوو نییە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت، هیچ بەرپرسێکی کوردیش لە بەغدا کە خۆی بە نوێنەری کورد دەزانێت خۆی لەو پرسە ناکاتە خاوەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دواخستن و دابەشنەکردنی مووچە بووەتە ستەمێکی بەردەوامی دەسەڵات لە خەڵک و مووچەخۆرانی کوردستان”.

ئەوەشی خستەڕوو “یەکەم دواخستن و دابەشنەکردن و لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە لە ساڵی 2015وە دەستیپێکردو 11 ساڵە بەردەوامە”.

باسی لەوەشکرد “هیچ کارو خزمەت و پڕۆژەیەکیتر( ئەگەر هەیانبێت) ناتوانێت قەرەبووی یەک مانگ دابەشنەکردنی مووچە بۆ خەڵک و مووچەخۆران بکاتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان