سندووقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری توند دەدات

ئەمڕۆ سێشەممە، سندووقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دا كە ئابوورییە پێشكەوتووەكانی جیهان رەنگە ئەمساڵ گەورەترین كورتهێنانی بودجە لە دوای پەتای كۆڤید19ـەوە تۆمار بكەن و پێشبینیش دەكرێت رێژەی قەرزی دەرەكی بەرزبێتەوە بۆ 5.2%ی بەرهەمی ناوخۆیی كە بەرزترین ئاستە لە ساڵی 2021ەوە.

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویكردەوە “پێشبینییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رەنگدانەوەی تێكچوونی تەندروستی دارایی ئابوورییە گەورەكانە لە كاتێكدا فشارەكان لەسەر بودجەی گشتی زیاد دەبن، ئەمەش دوای چەند مانگێك لە ئاڵۆزی لە بازاڕەكانی قەرزە جیهانییەكان”.

ئاماژەی بەوەش كردووە “فراوانبوونی كورتهێنانی بودجە دەتوانێت فشارەكان لەسەر بازاڕەكانی بۆند و قەرزی دەرەكی چڕتر بكاتەوە، تەنانەت لە كاتێكدا حكومەتەكان هەوڵدەدەن بۆ دابینكردنی بودجەی پێداویستییە داراییەكانیان و پاراستنی سەقامگیری ئابووری خۆیان”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر چەندین ئابووری پێشكەوتوو رووبەڕووی چەند قەیرانێكی سەخت بوونەتەوە، لەوانەش بەرزبوونەوەی تێچووی قەرزكردن و قورستربوونی بارگرانییەكانی خزمەتگوزاری قەرز كە حكومەتەكان دەخاتە ژێر فشارێكی زیاترەوە بۆ هاوسەنگكردنی خەرجییە گشتیەكان.


ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان