مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشکرایکرد رێكاری یاسایی دژبە فەرماندەی پۆلیسی كەركوك دەگرنەبەر، پێویست بوو لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەن ئامادە بێت، بەڵام ئامادەنەبووە و بیانووەكەشی رەتدەكەنەوە.
نەشئەت شاهوێز، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک رایگەیاند “سکاڵایەکی زۆریا لەسەر بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی كەركوك پێگەیشتووە و گرنگترینیان پەیوەستە بە رێكارەكانی بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆ نێو فەرمانگەكان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەک ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، قبوڵی ناكەن هەردوو كەرتی تۆپزاوا و ساری تەپە وەك پارچە زەوی دابەش بكرێت، داوایكرد شوێنی جێگرەوە دیاری بكرێت”.
ب ح