چوار ملیۆن زیارەتكار سەردانی عیراقیان كردووە

مەودا میدیا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند” لە رۆژی یەكی موحەڕەمەوە تا شەوی رابردوو زیاتر لە چوار ملیۆن زیارەتكار بەشدارییان لە رێوڕەسمەكانی چلەی ئیمام حسێن كردووە”.

لیوا سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە” لە رۆژی یەكی موحەڕەمەوە تا شەوی رابردوو ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی بەشدارییان لە چلە كردووە، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و حەوت هەزار و دوو سەد و پەنجا و حەوت كەس”.

ئاماژەی بەوەشكردووە” هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی جوڵەی زیارەتكاران و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆیان لە كاتی بشداریكردنیان لە رێوڕەسمەكاندا”.

مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە كاتێكدایە كە عیراق و ناوچەكە هەم بە دۆخێكی ئاڵۆزی سیاسی و هەمیش بە كەشوهەوایەكی گەرمی تاقەتپڕوكێندا تێدەپەڕێت و بەشێكی زۆری ئەو زیارەتكارانەش لە ئێران و چەند وڵاتێكی ترەوە سەردانی عیراقیان كردووە بۆ بەشداریكردن و لەو رێوڕەسمانەدا.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان