مهودا میدیا-
پرۆژەی رووناکی هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە دەبێت پسوولەی کارەبا لە ماوەی 50 رۆژدا بدەن.
ئەگەر هاوبەشێک کارەباکەی پچڕا بەهۆی پارەنەدانەوە، پرۆسەی گەڕاندنەوە کارەبا تەنها دوای ئەوە دەست پێ دەکات کە تەواوی پسووڵەی رووناکی بدەیت و بە شێوەیەکی گشتیی تا 24 کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە زیاتر بخایەنێت، بۆ نموونە ئەگەر پارەکە لە رێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە درابێت، ئەوا پڕۆسەکە کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.
50 رۆژی ماوەی پارەدان لە رێککەوتی دەرچوونی پسووڵەکە لەسەر سەکۆی ئی پسووڵە دەست پێ دەکات، نەوەک لە رێکەوتی گەیشتنی پسووڵەی کاغەزی، بۆیە هاوبەشان هان دەدەین لەوەی مانگانە سەیری پسووڵەکانیان بکەن لە رێگەی ئی-پسووڵەوە.
ئەو هاوبەشانەی لەو ماوەیەدا پارەی پسووڵەکەیان نادەن رێکاری پارەدانی 50 رۆژەییان لەسەر جێبەجێدەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت.
ع