مه‌ودا میدیا-
له نوێترین رێنمایی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیی بۆ ساڵى نوێى خوێندن هۆشداریی ده‌داته قوتابیان و به تایبه‌ت مامۆستایانیش له پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیی حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، هەر مامۆستایەک هاوسەرگیریی لەگەڵ قوتابییەکی بکات بۆ بەشێکی تر دەگوازرێتەوە.
باس له‌وه‌شكراوه “ئامانج لە دەرکردنی ئەم رێکارە بریتییە لە پاراستنى بەرژەوەندی گشتىی و فەراهەمکردنى شەفافیەت و یەکسانى و دادپەروەرى و دیاریکردنی ئاکار و رەفتارى پیشەیی رەسەن لە نێوان مامۆستایانی زانکۆ و رەفتاری قوتابیان/ خوێندکاران لە قۆناغەکانى پڕۆسەى خوێندندا، لە گشت زانکۆ و ئەنجومەن و دەستە و کۆلێژی زانکۆیی و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئه‌و رێنماییانه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له كاتێكدایه، له ماوه‌ى ساڵانى رابردوو له زانكۆ و په‌یمانگا جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریی له نێوان مامۆستا و قوتابیی ئه‌نجامدراوه.
ع