مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەسەر دەسی تیرۆریستانی داعش، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند “”لە ساڵیادی جینۆسایدی شنگالدا، بە رێزەوە یادی هەموو قوربانیان و ئەو شەڕڤانانە دەکەنەوە کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی ئێزدییەکاندا بەخشی و بەشدارییان لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و رزگارکردنی هەزاران کەسی مەدەنیی کرد”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئاشکراکردنی چارەنووسی هەموو ئەو کەسانەی کە رفێندراون، هەروەها مسۆگەرکردنی ئاسایشی شنگال و گەلی ئێزدی، بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی، مرۆیی و نێودەوڵەتییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان