مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، هاورده‌كردنى ته‌ماته و شووتى له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم بۆ ناوخۆى هه‌رێم راگیراوه له پێناو به‌رهه‌مى ناوخۆ.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌رهه‌م ناوخۆ بۆ چه‌ند به‌رهه‌مێك له پێگه‌یشتندایه‌و له رۆژانى داهاتوو دوو به‌رهه‌مى گرنگى ناوخۆ ده‌كه‌ونه بازاڕه‌وه”.
باسى له‌وه‌شكرد “ته‌ماته‌ى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ ته‌ماته‌ى ته‌ق ته‌ق، شووتى عوزێم پێگه‌یشتووه، هه‌روه‌ها شووتى باوه مه‌حمود له كه‌لار له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه پێده‌گات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به‌رهه‌مێكى زۆر ده‌خرێته بازاڕه‌وه و پێویستمان به هاورده‌كردن نابێت، به‌شى پێویستى ناوخۆ ده‌كات، چونكه له شاره‌كانى خوار ته‌ماته‌یه‌كى زۆر كراوه و شووتییه‌كى زۆریش هه‌یه”.
ع