مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند” سبه‌ینێ سێشەممە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئێران لە دەوحە بەڕێوەدەچێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو”.
تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه “ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی کردووە، سبەی سێشەممە لە دهوحەى پایته‌حتى قه‌ته‌ر بەڕێوەدەچێت”.
دۆناڵد تره‌مپ پێى وایه كه ئێران هه‌رگیز نابێته خاوه‌نى چەکی ئەتۆمى”.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی رۆیتەرزی ئه‌مه‌ریكى راگەیاندووه “تیمە تەکنیکییەکانی ئێران و ئەمه‌ریکا کە ئەرکی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەیان پێسپێردراوە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە دەوحە کۆدەبنەوە، دوای ئەوەی لێدانی تیت بە تات هەڕەشەی تێکدانی رێککەوتنە ناسکە لە نێوان هەردوولادا دەکرد”.
باسى له‌وه‌شكردوه “ناوبژیوانان کەناڵی پەیوەندیکردن دادەمەزرێنن بۆ کەمکردنەوەی هەر رووداوێک، بڕیارە گفتوگۆ تەکنیکیەکان بەردەوام بن”.
هه‌روه‌ها سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسه‌كه‌ى وتووه “رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەک لە دەوحە بەڕێوەدەچێت، بەڵام بە پێچەوانەی دانوستانە تەکنیکییەکانی پێشووی نێوان تاران و واشنتۆن کە لە سویسرا بەڕێوەچوو، گرنگی بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز و کەمکردنەوەی گرژییەکان دەدرێت”.
ع