مهودا میدیا-
لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لە شاری شنژن لە باشووری چین دەستی پێکرد و سەرکردە و نوێنەرانی 21 وڵاتی لێواری زەریای هێمن بەشدارییان کرد بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی بازرگانی ناوچەکە و داهێنانی تەکنەلۆژی لە نێوان پەرەسەندنی ئاستەنگە جیۆپۆلیتیکییەکان.
هەروەها سەرنجی جیهان لەسەر لوتکەی سێ قۆڵی بێ وێنەیە کە شی جینپینگ سەرۆکی چین لەگەڵ هاوتا ئەمهریکی و روسیەکانی، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین، پێشبینیی نێودەوڵەتی زۆرە بۆ ئەو رێککەوتنانەی کە لەم کۆبوونەوەیەدا سەرهەڵدەدەن سەبارەت بە ململانێ سەرەکییە جیهانییەکان.
پێش کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی سێ قۆڵی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشهممه، کە کرێملین ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتژمێرێک زیاتر ناخایەنێت، بەرپرسێکی ئەمهریکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، سەرۆک ترامپ و پوتین لە کۆتایی ئەو رۆژەدا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لە شاری شنژن ئەنجام دەدەن.
لە دانیشتنی دەستپێکی کۆڕبەندەکەدا، سەرکردەکانی ئەمریکا، چین و روسیا دیدگاکانیان بۆ هاوکاری نێودەوڵەتیی و پرسە تەکنەلۆژی و ئابوورییەکان خستەڕوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشبینییی خۆی بۆ “کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی مێژوویی” لەگەڵ هاوتا چینی و روسییەکانی دەربڕی، لە بەرەی تەکنەلۆژیدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەمهریکا پێشەنگ دەبێت لە بواری زیرەکی دەستکرد و جەختی لەسەر پێویستیی بەڕێوەبردنی دروست و ورد کردەوە.
شی جینپینگ، سەرۆکی چین داوای بەهێزکردنی دیجیتاڵکردنی بازرگانیی و وەبەرهێنان و دامەزراندنی بناغەی داهێنەرانە کرد کە بەهۆی ئابووری دیجیتاڵی و زیرەکی دەستکردەوە بزوێنرێت.
لای خۆیەوە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بانگهێشتی سەرجەم هاوبەشە ناوچەییەکانی کرد بۆ سوودوەرگرتن لە ژێرخانی لۆجستی وڵاتەکەی.
ع